بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گومڕوکی ئێران، ئەحمەد زاکری، جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوە گومروکییەکانی ئێران وتی: بە پێی گرینگایەتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراسێ، گومڕوکی ئێران، هەموو ڕێکخراوە و دامودەزگاکانی جێگیر لە سنوور، ئەبێ لە ئەو بوارە هاوکاری بکەن.
ناوبراو کە بە مەبەستی ناساندنی چاوەدێری گومروکەکانی پارێزگای کوردستان ، سەردانی سنەی کردبوو، لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری کوردستان، ئامادەیی گومڕوک بۆ پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ چالاکانی ئابووری و پاڵپشتی لە یەکە بەرهەمهێنەرەکان لە درێژەی دروشمی ساڵی 1400 ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەوڵەکانی گومروک لە بواری تەیار کردن و گەشەی گومروکی باشماخ وەکوو گرینگترین سنووری زەوینی پارێزگای کوردستان لەگەڵ عێراقیدەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕیە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.
زاکری وتیشی: چارەسەری کێشە ژیرخانییەکان و دابینی پێداویستییە تەکنیکییەکان لە ئەو سنوورە پێویستی بە هاوکاری هەموو ڕێکخراوەکان بە تایبەتی ئیدارەی پارێزگای کوردستانە.
Your Comment